تەیف سامی سێ داواکاریی هەیە

وەزیری دارایی عێراق، بۆ ناردنی مووچە سێ داواکاریی هەیە و یەکێکیان نوێیە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، بۆ ناردنی مووچە چەند داواکارییەکی جێبەجێبکەن.

داواکارییەکان بریتین لە:

– ناردنی تەرازووی پێداچوونەوە

– راپۆرتی فرۆشی نەوت

– 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی

سەرچاوەکە وتی، راپۆرتی فرۆشی نەوت داواکارییەکی نوێیە و بەشێکی زۆری لە ئەستۆی کۆمپانیای سۆمۆ و وەزارەتی نەوتی عێراقە و بەشێکی کەمیشی، لای وەزارەتی سامانە سروشتییەکانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان: حکومەتی عێراق سزای دارایی بەکۆمەڵی فەرمانبەرانی کوردستان دەدات

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق بە چەسپاندنی میکانیزمی “خەرجیی فیعلی” لەبری “تەرخانکردنی پەسەندکراو”، بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share