سەعدی پیرە: رێگریکردن لە رۆژنامەنووسان کارێکی ترسنۆکانەیە

سەعدی پیرە رایدەگەیەنێت، رێگریکردن لە رۆژنامەنووسان و میدیاکاران، سنووردارکردنی ئازادییە.

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، “رێگریکردن لە رۆژنامەنووسان و کاری میدیایی، ترسنۆکانە و خراپە، نابێت لە هیچ بارودۆخێکدا رۆژنامەنووسان تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان بکرێن و کارێکی دروست نییە”.

وتیشی، “ئەگەر لایەنە سیاسییەکان نەگەنە رێککەوتن و کێشەیان هەبێت، عەیبەکە لە میدیا و رۆژنامەنووسان نییە، بەڵکو عەیبەکە لە شێوازی بیرکردنەوەی لایەنە سیاسییەکانە”

جەختیشیکردەوە، “رۆژنامەوانان و میدیاکاران ئازادیی خۆیان هەیە، هەرکاتێک رێگری لە رۆژنامەنووسێک کرا، ئەمە سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە ئازادی سنووردار دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاوەنی نووسینگەیەکی گەشتوگوزاری: راگرتنی گەشتەکان زیانی زۆری پێگەیاندووین

خاوەن نووسینگەیەکی گەشتوگوزاری، رایگەیاند، راگرتنی گەشتەکان زیانی زۆری پێگەیاندووین. سیڤان رەفیق، خاوەن نووسینگەیەکی گەشتوگوزاری لە سلێمانی، بە تۆڕی…
Total
0
Share