لە قەڵادزێ زیاتر لە 100 هەزار ترەقە لەناوبرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دەست بەسەر چوار کارتۆن ترەقەی جۆری Tpetwr گیرا و دواتر لەناوبران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ فەرمانی بەڕێز دادوەریان بەدەستهێنا بۆ پشکنینی ماڵی هاوڵاتییەک، توانیان 4 کارتۆن ترەقەی جۆری  Tptewr لە ماڵەکەیدا بدۆزنەوە و دەستی بەسەردابگرن، کە هەر کارتۆنێک 48 پارچەی تێدا بووە و بەتاک 115200 ترەقە بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ناردنی پەڕاوی بۆ دادگای لێکۆڵینەوە، دادوەر بڕیاریدا بە غەرامەکردنی تۆمەتبار و لەناوبردنی سەرجەم ترەقە دەستبەسەرداگیراوەکان، ئەمڕۆ  سێشەممە لەلایەن لیژنەیەک کە پێکهاتبوو لە نوێنەری دادگا و بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ سەرجەمیان لەناوبران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: سێ تۆمەتبارمان دەستگیرکرد کە زیانی 28 ملیۆن دیناریان بە هاوڵاتییەک گەیاندبوو

ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار رادەگەیەنێت کەزیانی 28 ملیۆن دیناریان بە هاوڵاتییەک گەیاندبوو. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە…
Total
0
Share