گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر جارێکی دیکە راگیران

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر، رایگەیاند، جارێکی دیکە گەشتەکانی فڕۆکەخانە راگیران.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا گەشتەکانی فڕۆکەخانە راگیران.

وتیشی، گەشتەکان بۆ ماوەیەکی کاتی بە هۆکاری ئەو تەمومژەی هەولێری گرتووەتەوە راگیراون.

ئەوە لەکاتێکدایە شەوی رابردوو گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر راگیران، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک دەستیانپێکردەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێشتخانەکان جۆرێک شروب بۆ ناو خواردنەکانیان بەکاردەهێنن تەندروستیش هۆشداریدەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین هۆشداری دەداتە سەرجەم خواردنگە و چێشتخانەکان کە هەر شوێنێک شروب بەکاربهێنێت بۆ سوورکردنەوەی خواردنەکان…
Total
0
Share