سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، چاوەڕێن ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بڕیاری ناردنی مووچە بدات.
ئەو سەرچاوەیە لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ هاتنی پارە کردووە و 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتییش ئامادەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە هەموو رێکارەکان تەواوبوون و چاوەڕێن ئەمڕۆ سێشەممە، حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، یاخود لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا، بڕیای ناردنی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆران بدات.
وتیشی، پاش بڕیاردان لە ناردنی مووچە، لە ماوەی 24 کاتژمێردا 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی 10 رادەستدەکەین.