بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویکردەوە، دەستکراوە بە گەڕان بەدوای تەرمـ.ـی ئەو ئەندازیارە بە رەگەز عەرەبەی کە لە یەکێک لە کارگەکانی بازیان بێسەروشوێنبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی کە بۆ دۆزینەوەی تەرمـ.ـی ئەو ئەندازیارە بە رەگەز عەرەبەی کە لە یەکێک لە کارگەکانی سنووری ناحیەی بازیان کاریدەکرد و تا ئێستا بێسەروشوێنە، بەمەبەستی دۆزینەوەی تەرمـ.ـەکەی، هەستاین بە گەڕان و کێوماڵکردن لە سنووری گوندی دێلێژە، لە چەمی باسەڕە تاوەکو چەمی گەڕاو.
ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا تەرمـ.ـەکەی نەدۆزراوەتەوە، هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی تەرمـ.ـەکە.