وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: رێگەی ژمارەیەک گوند قیرتاو دەکرێت

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، رایگەیاند، رێگەی ژمارەیەک لە گوندەکانی سنووری دەربەندیخان، قەرەداغ و بازیان قیرتاو دەکرێت.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لەچوارچێوەی کارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان، رێگەی ژمارەیەک لە گوندەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی قیرتاو دەکرێت.

دەشڵێت، یەکێک لە پرۆژەکان قیرتاوکردنی رێگەی گوندی سەرکۆ لە قەزای قەرەداغ بوو، کە پێکهاتووە لە رێگەیەک بە درێژیی 3.1کیلۆمەتر، بەگوژمەی زیاتر لە 425 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە جێبەجێدەکرێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، هاوکات رێگەی نێوان شەقامی سەرەکی و وێستگەی کارەبای تانجەرۆ قیرتاوکرا، درێژیی رێگەکە 1.2 کیلۆمەتر و بە گوژمەی 113 ملیۆن دینار.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئەوەش دەڵێت، رێگەی گوندی کانیی سارد بۆ گۆڕستانی کانیی سارد لە قەزای دەربەندیخان یەکێکی دیکە بوو لە پرۆژەکان، کە لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە بڕی 108 ملیۆن دینار جێبەجێکرا، کارئاسانی بۆ هاتوچۆی دانیشتووانی سنوورەکە دەکات و گرفتی هاتوچۆیان چارەسەردەکات، یەکێکی دیکە لە پرۆژەکان قیرتاوکردنی رێگەی گوندی بەگەجانی لە قەزای بازیانە، کە درێژیی رێگەکە 1.1 کیلۆمەترە بەگوژمەی زیاتر لە 125 ملیۆن دینار.

May be an image of road

No photo description available.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share