لێپرسراوی هاتوچۆی خێرا، رایگەیاند، لەسەر شه‌قامی (100) مه‌تریی سلێمانی، شۆفێرێکی بارهەڵگر بە رووداوی هاتـ.ـوچۆ گیـ.ـانیلەدەستدا.
كاوان عومه‌ر، لێپرسراوی هاتوچۆی خێرا رایگەیاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌سه‌ر شه‌قامی (100) مه‌تریی سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری سووته‌مه‌نی كه له تاسڵوجه‌وه به ئاراسته‌ی عه‌ربه‌ت رۆشتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كه خه‌وی لێكه‌وتووه و له‌هه‌مانكاتدا تیژڕەو بووه، كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و خۆی كێشاوه به ئامێرێکی قیرتاوکردن و پاشان خۆی کێشاوە به دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی بارهه‌ڵگر له‌جۆری (عادیله)دا.
وتیشی، “له‌ئاكامی ئه‌و رووداوه، شۆفێری ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه گیانیـ.ـله‌ده‌ستدا و ئێستا تیمه‌كانی هاتوچۆ له شوێنی روداوه‌كه‌ن و هێڵكارییان ده‌ستپێكردووە”.