ئاگادارییەک لە هاتوچۆی چەمچەماڵەوە

قەزای چەمچەماڵ

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ ئەو شۆفێرانە ئاگاداردەکاتەوە کە لە لافاوەکەی هەفتەی رابردوودا مۆڵەتی شۆفێری، ساڵانەی ئۆتۆمبێل و ژمارەی ئۆتۆمبێلیان ونبووە.

لە ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵدا هاتووە، “ئەو هاوڵاتییانەی شاری چەمچەماڵ و دەوروبەری کە ژمارەی ئۆتۆمبیل یان ساڵانەی ئۆتۆمبیل یان مۆڵەتی شۆفێرییان بەهۆی لافاوەکەوە ونکردووە، لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانی دادوەری یەکەمی بەرایی چەمچەماڵ بکەن لە دادگای چەمچەماڵ بۆ ئەوەی نووسراویان بۆ بکەن بۆ دەرهێنانەوەی ئەو بەڵگەنامانەی کە ونیانکردووە”.

داوایشیکرد، دەبێت ئەو هاوڵاتییانەی کە بەڵگەنامەی ونکردووە لەلای عەریزەنوسەکان داواکاری بنوسیت پاشان سەردانی دادگا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: کاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەکە بۆ ئەمڕۆش بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، کاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەکە ئەمڕۆش بەردەوامدەبێت و سبەی دووشەممە کۆتاییدێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم…
Total
0
Share