کەشناسی: وێستگەی کەشناسیی چەمچەماڵ زیانی پێگەیشتووە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، وێستگەی کەشناسیی چەمچەماڵ زیانی پێگەیشتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، یەكێك لەو شوێنانەی كە لافاو چووەتە ناوی و زیانی بەركەوتووە وێستگەی كەشناسیی چەمچەماڵە، كارمەندانی وێسگەكەش بێبەش نەبوون لە زیان، ئۆتۆمبێلی ئەو فەرمانبەرەی ئێشكگر بووە لافاو بردوویوتی و لافاویش چۆتە ماڵی لێپرسراوی وێستگەكە و زیانێكی زۆری بەركەوتووە  .

دەشڵێت، بۆ وەبیرهێنانەوە، ئەركی كارمەندانی وێستگەکە بریتیە لە :-

– چاودێریكردنی كەشوهەوا بە بەردەوامی(24 كاتژمێر )

– نووسینی راپۆرتی كەشوهەوا و تۆماركردنی لە سجل و كۆمپیوتەردا و هەر سێ كاتژمێر جارێك ناردنی بۆ بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی.

– ناردنی هەموو داتاكان لە كۆتایی مانگدا بۆ بەشی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بەمەبەستی ئەرشیفكردن و سوود لێوەرگرتنیان.

– هاوكاریكردنی خوێندكاران لەكاتی سەردانیان بەمەبەستی راهێنانی هاوینە و گەشتی زانستی .

ئاماژە بەوەشدەکات، بەوهیوایەی بەرپرس و لایەنە پەیوەندیدارەكان رێكاری پێویست بگرنەبەر، بۆ كەمكردنەوەی زیانەكان و دووركەوتنەوە لە كارەسات لەكاتی روودانی لافاوی دیکە لەهەر شوێنێك بێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share