پارێزگاری کەرکوک دەوامی خوێندنگەکانی راگرت

سبەینێ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگای کەرکوک کرایە پشووی رەسمی.

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی بەردەوامی دۆخی کەشوهەوا و شەپۆلی بارانبارین و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خوێندکاران و قوتابیان لە قوتابخانەکانی سەنتەری کەرکوک و قەزا و ناحیە و گوندەکان سبەینێ کرایە پشووی رەسمی.

ئاشکراشیکرد، فەرمانگە حکومییەکان و کۆلێژەکان، دەوامی رەسمی تێیاندا وەک ڕۆژانی ئاسایی بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share