هۆگر هۆزان گەنجێکی دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگرونە لە رۆژی لافاوەکەی هەفتەی رابردوو لەماڵ چووبووە دەرەوە و نەگەڕابووەوە و کەسوکارەکەشی هۆکاری ونبوونەکەی ئاشکرادەکەن.
باوکی هۆگر هۆزان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “کوڕەکەم حەزی لە درێژەدان بە خوێندن نەبوو، منیش لە سۆنگەی هەستی باوکایەتیم و خەمی داهاتووی سووربووم لەسەر ئەوەی درێژە بە خوێندن بدات و دانەبڕێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هەفتەی رابردوو رۆژی بارانە زۆرەکە خۆم هۆگرم گەیاندە خوێندنگەکەی، بەڵام دواتر نەگەڕایەوە ماڵ و ئێمەش ترسێکی زۆرمان لێنیشت”.
ئاشکراشیکرد، “دوای ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان و گەڕان بەدوایدا بۆمان دەرکەوت، هۆگر چووەتە سلێمانی و لەو داوایەی من بۆ خوێندنەکەی نیگەرانبووە، سوپاس بۆ خوا ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ ماڵ و هەموو شتێک ئاساییە”.