دەنگۆی گیانلەدەستدانی منداڵێک رەتدەکرێتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گیانلەدەستدانی منداڵێک لە لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی چەمچەماڵ باوکی منداڵەکە هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.

ئەسما ئومێد منداڵێکی دانیشتووی شاری هەولێرە، رۆژێک پێش لافاوەکەی چەمچەماڵ گرتە ڤیدیۆیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک بڵاوبووەوە کە وادەردەکەوت بە هۆکارێک دەگری.
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەکە، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە ناوبراو لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا گیانیلەدەستدابێت.

باوکی ئەسما لە روونکردنەوەیەکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دۆخی تەندروستیی منداڵەکەی جێگیرە و هیچ گرفتێکی نییە، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە.

 

لێرەوە ڤیدیۆکە ببینە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ لێکۆڵینە لە هێرشە درۆنییەکان وەفدێکی باڵای ئەمنیی عێراق گەیشتنە هەولێر

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، هەندێک سەرەداویان لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەستکەوتووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.…
Total
0
Share