راگەیەندراوێک لە دەزگای ئاسایشەوە لەبارەی رووداوەکەی چەمچەماڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێم سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سێ کارمەندی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ دەکات و جەختدەکاتەوە لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، سەرەڕای جێبەجێکردنی ئەرک و کارەکانیان بۆ ئەنجامدانی کاری مرۆیی و لەپێناو پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و ڕزگارکردنی خەڵکی چەمچەماڵ و دەووروبەری لەو ڕووداوە سروشتییەی کە خەڵکی چەمچەماڵی گرتەوە، وەک قەڵغانێک چوون بەدەم هاوکاری خەڵک و
تیمە خزمەتگوزارییەکان و چاودێریکردن و سەرپەرشتیکردنی ڕێکخراوەکان و ئەوکەسانەی هەڵمەتی هاوکاریکردنیان ڕاگەیاند.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای ئەم ئەرک و ماندبوونە بۆ خزمەتی خەڵک ئەمڕۆ دەستێکی ڕەش پەلاماری هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوایدا، بووە هۆی برینداربوونی سێ كارمەندى ئاسايش و لێکۆلينەوه لەو بابەتە بەردەوامه.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێدوانی تورکیا لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم

وەزیری وزەی تورکیا رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچیان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەدەستنەگەیشتووە. ئاڵپ ئەرسڵان بەیرەقدار، وەزیری وزەی تورکیا…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: خوێندكارانی دەرچووی 12ی ئامادەیی پێویستە بە دوای خەون و رۆئیای خۆیان بكەون تا بتوانن سەركەوتووتربن

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، خوێندكارانی دەرچووی 12ی ئامادەیی پێویستە بە دوای خەون و رۆئیای خۆیان بكەون تا…
Total
0
Share