هاتوچۆی عێراق لەبارەی تەمومژەوە هۆشداری بە شۆفێران دەدات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، “داوا لە سەرجەم شۆفێران دەکەین لەکاتی شۆفێریدا وریا بن، بەو پێیەی شەپۆلێکی تەم و مژ زۆربەی شارەکانی وڵاتەکەمان دەگرێتەوە”.
دەشڵێت، “شەپۆلەکە کاریگەریی لەسەر هاتوچۆ هەم لەناو شارەکان و هەم لە دەرەوەی شارەکانیش هەیە”.