ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان: لە لافاوەکانی ئەم دواییەدا 5 کەس گیانیان لەدەستدا

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان، راپۆرتی زیانەکانی دابارینی رێژەیەکی زۆری بارانی بڵاوکردەوە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە لافاوەکانی ئەم دواییەدا، 5 کەس لە سەرتاسەری کوردستان گیانیان لەدەستدا، بەجۆرێک دووانیان لە سنووری سلێمانی، دووانیان لە سنووری کەرکوک و یەکێکیش لە سنووری گەرمیان.

ژمارەی بریندارەکان بەمشێوەیە خراوەتەڕوو، 12 کەس لە سنووری سلێمانی، 6 کەس لە سنووری هەولێر و یەکێکیش لە سنووری کەرکوک، کۆی گشتیی ژمارەی بریندارەکانیش، 19ـیە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، لە سنووری سلێمانی هەزار و 607 خانوو، لانیکەم 115 دوکان و زیاتر لە 450 پڕۆژە زیانیان بەرکەوتووە، لە سنووری هەولێریش 6 خانوو و 300 پڕۆژە زیانیان بەرکەوتووە، هاوکات لە سنووری کەرکوک 435 خانوو و 5 پڕۆژە زیانیان بەرکەوتووە و لە سنووری گەرمیایش، 150 خانوو، زیاتر لە 100 دوکان زیانیان بەرکەوتووە و تاوەکو ئێستا ژمارەی پڕۆژە زیانبەرکەوتووەکان نازانرێت.

لە ئامارەکەدا ئەوەش هاتووە، لە سنووری سۆران 4 و لە سنووری دەڤەری راپەڕین، 5 خانوو زیانیان بەرکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئەوقاف: ئەوانەی گۆڕی کریستییانەکانی کۆیەیان شێواند دەدرێنە دادگا

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی “دژی” شێواندنی گۆڕستانی کریستییانەکان لە شاری کۆیە، بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەی…
Total
0
Share