وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، دوا کێشەی هێڵی 33 کەی ڤیی چەمچەماڵ – شۆڕش چارەسەرکرا.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمەکانی کارەبای سلێمانی لە دوا قۆناغدا، بە گۆڕینی دوو سێت فنجان و دوو جەمپەر لەگەڵ دوو سێت بازباڕ، دوا کێشەی هێڵی 33 كەی ڤیی چەمچەماڵ – شۆڕش’یان چارەسەر کرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، دۆخی کارەبای ناوچەکە؛ بەتایبەتی ناحیەی ئاشتی بە تەواوەتی ئاساییبووەوە.