پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، پشتبەست بە پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەهۆی نالەبارری کەشوهەواوە سبەینێ پشووی رەسمی دەبێت.
نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، پشبەست بە پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لەپێناو سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران، سبەینێ چوارشەممە پشووی رەسمی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پشووەکە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەڵەبجە و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەگرێتەوە.