قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بۆ هاوڵاتییان: لە کاتی پێویست پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، داوا لە هاوڵاتییان دەکات لەکاتی پێویست پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ناحیەکان، تیمەکانی شارەوانی و سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەشەوە بکەن.

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداریی دانیشتوانی سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەکان دەکەینەوە، بەهۆی بارانی بەلێزمەوە، ئەگەری روودانی لافاو هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، داواتان لێدەکەین لەکاتی پێویست، پەیوەندی بکەن بە بەڕێوەبەری ناحیەکان، تیمەکانی شارەوانی و سەنتەری هەماهەنگیی هاوبەش، بۆ ئەوەی تیمەکان هاوکاریتان بکەن.

ژمارەی جەی سی سی

07705047009

07501258214

لیژنە هاوبەشەکان

07718343040

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت: هێشتا کارەکانمان لەبارەی دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایینەهاتووە

سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت رایگەیاند، هێشتا کارەکانیان سەبارەت بە پرسی بڕیاردان لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان کۆتایینەهاتووە. دکتۆر کەریم…
Total
0
Share