بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی: %70ی دەستی کاری پرۆژەکان خۆماڵیین

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، رایگەیاند، %70ی دەستی کاری پرۆژەکان خۆماڵیین.

ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سلێمانی پرۆژەی راگیراومان نەبووە، جگە لە پرۆژەیەک کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک راگیرا، بەڵام ئێستا کاری پرۆژەکە دەستیپێکردووەتەوە.

وتیشی، پێشکەوتنی گەورە لە پرۆژەکان روویداوە هەم لە ژمارەی مۆڵەت و هەم لە سەرمایەگوزاری، توانیومانە ئەمساڵ ریکۆردێکی نوێ، گەورەتر و بەرزتر تۆماربکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە ئامانجە هەرە سەرەکییەکانی پرۆژەکان، دروستکردنی دەستی کارە و ئێستا %70ی هەموو دەستی کارەکان لە پرۆژەکان کچ و کوڕی گەنجی پارێزگای سلێمانیین و لە ئایندەشدا هەلی کاری زیاتر دەڕەخسێنین.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆمۆ: بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم رێککەوتنمان کردووە

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و…
Total
0
Share