ئەمڕۆ 7ی کانوونی یەکەم، بە رۆژی جیهانیی فڕۆکەوانیی مەدەنی لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەلگرتووەکانەوە دەستنیشانکراوە.
رۆژی جیهانیی فڕۆکەوانیی مەدەنی ئامانجی یارمەتیدانی درووستکردن و پێشخستنی هۆشیاری جیهانییە سەبارەت بە گرنگیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی نێودەوڵەتی لە گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابوریی گەلاندا.
هەروەها تیشک دەخاتەسەر رۆڵی ناوازەی رێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی نێودەوڵەتی (ICAO) لە یارمەتیدانی وڵاتان بۆ هاوکاریکردن و گەیشتن بە تۆڕێکی گواستنەوەی خێرای جیهانیی راستەقینە بۆ بەرژەوەندیی هەموو مرۆڤایەتی.