لەگەڵ نزیکبوونەوەی بۆنەکانی جەژنی کریسمس و سەری ساڵی نوێ، پرسی پشووەکان دەبنە جێگەی پرسیار تۆڕی میدیایی ئێستاش زانیاری لەو بارەیەوە ئاشکرادەکات.
بەپێی رۆژژمێری حکومەتی هەرێم، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح 25 ی ئەم مانگە و رۆژی 1 ی 1 ی 2026 بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم لەسەرجەم دامودەزگاکان دەکاتە پشووی رەسمی.
سەبارەت بە پشووی خوێندنگە و ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بەپێی ساڵنامەی خوێندنی 2025-2026 بەبۆنەی کۆتاییهاتنی وەرزی یەکەمی خوێندن لە رۆژانی 25 ی ئەم مانگە تا 3 ی کانوونی دووەمی 2026 پشووی رەسمی دەبێت.