لە قەزای کەلار، سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند، لە رۆژی 1ی کانوونی یەکەمی 2025، لە کەلار، لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاریی پێشوەخت و چاودێریی ورد و بەدواداچوون، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گەرمیان، توانرا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن و دەست بەسەر بڕی چوار کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك و بڕی یەک کیلۆ و 300 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و 3000 دەنک حەبی هۆشبەر.
دەشڵێت، ئێستا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر بەماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.