كەشناسیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، زۆرترین بڕ لە قەزای ئامێدی باریوە.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، لە کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی دوێنێ، تاوەکو 09:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە قەزای ئامێدیی سەر بە پارێزگای دهۆک باریوە بە 16 ملیم.
بڕی باران لە ناوچەكانی دیكە بەمجۆرەیە:
