رووداوێکی هاتوچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

لەسنووری قەزای شارەزوور رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و سێ کەس برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ئەمشەو لەسەر رێگەی شارەزوور-سەیدسادق رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا هایلۆکس و کیا بارهەڵگر روویداوە و زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share