بۆچی رەنگە رێککەوتنەکەی نێوان نێتفلیکس و وارنەر برۆس شکستبهێنێت؟

رەنگە بەهۆی گوشارە سیاسییەکانەوە، رێککەوتنی نێوان نێتفلیکس و وارنەر برۆس شکستبهێنێت.

ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سەرەڕای ئەوەی تۆڕی نێتفلیکس رایگەیاندووە، بە یەکگرتن و کڕینەوەی ستۆدیۆکانی وارنەر برۆس، هەلی کار زیاتر دەڕەخسێنێت و کاری باشتر ئەنجامدەدەن، بەڵام مامەڵەکە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆربووەتەوە و وەک قۆرخکاری لە رێککەوتنەکە دەڕوانرێت.

باسی لەوەشکردووە، هەردوو پارتی کۆمارییەکان و دیموکراتەکانی ئەمریکا بە توندی دژی رێککەوتنەکە وەستاونەتەوە، چونکە متمانەیان بە تۆڕی نێتفلیکس نییە کە پەل نەهاوێت بۆ کڕینی ستۆدیۆ و کۆمپانیا بچووکەکانی دیکە، لە رووی سەرمایەوە.

لەو بارەیەوە، ئیلیزابێس وارن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی ئەم رێککەوتنەوە میدیایەکی زەبەلاح دروستدەبێت کە کۆنتڕۆڵی نیوەی بازاڕی میدیای ئەمریکا دەکات، هەروەها دەرفەتێکی کەم بە میدیاکانی دیکە دەدات کە رکابەری بکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share