هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا، سێ کەس برینـ.ـداربوون و بـ.ـرینی یەکێکیان سەختە.
بەڕێوەبەرایەتیی هـ.ـاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شەقامی 60ی نزیک گوندی گردەگۆزینە، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا کراون و سوپەر)، پێکیاندادا، بەهۆیەوە دوو شۆفێر کە لەدایکبووی ساڵەکانی 1995 و 1997ن، لەگەڵ سەرنشینێک کە لەدایکبووی 2006ە، برینـ.ـداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.