عێراق وادەی دەستكردن بە پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاشكرادەكات

ئەنجومەنی وەزیرانیش 100 ملیۆن دۆلاری بۆ كڕینی تەرخانكردووە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی پێدانی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا بەمزوانە دەستپێدەكات، ئەنجومەنی وەزیرانیش 100 ملیۆن دۆلاری بۆ كڕینی تەرخانكردووە.

ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوبەری گشتیی فەرمانگەی گشتیی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی كانونی دووەم وتی، وەزارەت دەستیكردووە بە پلانێكی گشتگیر بۆ سەرجەم پارێزگاكان بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنای نوێ. ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەیەك لە سەرجەم پارێزگاكان پێكهێنراوە بۆ وەرگرتنی هەر ڤاكسینێك بەتایبەت فایزەر، بەهۆی ئەوەی ڤاكسینەكە پێویستی بە توانایەكی باش هەیە بۆ پارێزگاری لێكردنی.

ئەوەشی وت، “وەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری دەكات بۆ وەرگرتنی هەر ڤاكسینێك لە ڤاكسینە دیارەكان”. ئەوەشی خستەڕوو كە ڤاكسینەكە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا دەگاتە عێراق.

بەرپرسەكەی وەزارەتی تەندروستی ئاشكراشیكرد كە ڕێژەی دابەشكردنی ڤاكسینەكە بەسەر پارێزگاكاندا بەپێی ڕێژەی دانیشتووان دەبێت، نەك بەپێی ئامارەكانی توشبوون.

لەو چوارچێوەیەشدا ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرایكرد بڕی 100 ملیۆن دۆلاری بۆ كڕینی ڤاكسینەكانی پەیوەندیدار بە ڤاكسینی كۆرۆنا تەرخانكردووە.

حەیدەر مەجید، وتەبێژ بەناوی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران وتی، حكومەت بڕی 100 ملیۆن دۆلاری لە خەزێنەی بانكی نێودەوڵەتی بۆ كڕینی ڤاكسین تەرخانكردووە.

بابەتی پێشتر

مێسی بە سێ ساڵ و بۆندێکی فیرعەونی بەرشلۆنەی وێران کردووە

بابەتی دواتر

پاریس دەرگای نێیماری لە یانە داواکارەکان داخستووە و تەنها واژووکردن ماوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share