بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە دووسایدی فیدراڵی، کەسێک برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دووسایدی فیدراڵی رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلک و پاسکیلێکی کارەباییدا روویدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دەرئەنجامی رووداوەکە، شۆفێری پاسکیلە کارەباییەکە برینداربوو.