د. سەباح هەورامی: پێویستە مووچەی پزیشکانی دەروونی زیادبکرێت

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی پزیشکانی دەروونی زیادبکات.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، کێشە دەروونییەکان لە زیادبووندان و لەبەر ئەوەش ئێمە چاوێکی جیاوازمان لە خزمەتگوزارییە دەروونییەکان و پزیشکانی دەروونییە، لە هەوڵداین ئەو خزمەتگوزارییانە زیادبکەین.

وتیشی، “ژمارەی پزیشکانی دەروونی سنووردارە و پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی ئەو پزیشکانە زیادبکات بۆ ئەوەی زیاتر هانبدرێن و سوودی زیاتر لە پسپۆڕییەکانیان وەربگیردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی شێوازی دەوامی نەخۆشخانە و ناوەندەکانی لە ڕۆژانی پشوودا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی پشوودا سەرجەم ناوەندەکانی پێدانی ڤاکسین کراوەدەبن و فریاکەوتنەکانیش 24 کاتژمێر کراوەدەبن بەشێوەی…
Total
0
Share