وتەبێژی دەزگای ئاسایش بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: ئەمڕۆ دوا وادە نییە بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان 

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان روونکردەوە دەدات و دەڵێت.

عەقید کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هیچ وادەیەکی کۆتاییمان بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دانەناوە و ئەمڕۆ و رۆژانی داهاتووش دەتوانن خۆیان تۆماربکەن.

وتیشی، هەر راگەیەندراوێکی رەسمی هەبێت لەوبارەیەوە، بڵاودەکرێتەوە.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، وا بڵاوکرایەوە کە ئەمڕۆ کۆتا وادەیە بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و پاش ئەم وادەیە رێکاری توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ دووەم ڕۆژ خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی دژی جیاوازی لە دامەزراندنیان گردبوونەوە

کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستیی سلێمانی، ئەمڕۆ دووەم ڕۆژە گردبوونەوە ئەنجامدەدەن دژی جیاوازیکردن لە دامەزراندنیان لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و…
Total
0
Share