خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای هاوتاکردنی مووچەکانیان دەکەن.
ئەمڕۆ بەشێک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
خۆپیشاندەران داوای هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکەن.
یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “مووچەکەم تەنها 100 هەزار دینارە و لەگەڵ هاوژینەکەم هەردووکمان خاوەن پێداویستیی تایبەتین و دۆخی ژیانمان سەخت و ناخۆشە”.