بافڵ جەلال تاڵەبانی: کاک چێنەر عەلی جۆڵا کادیرێکی دڵسۆز و لێهاتوو بوو

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمیی ئاڕاستەی بنەماڵەی چێنەر عەلی جۆڵا کرد.

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی چێنەر عەلی جۆڵا، پارێزەر و یاساناسی شارەزا و بە ئەزموون، ئەندامی پێشووی (ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی)مان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەیان دەکەم، هاوبەشی ماتەمیانم.

کاک چێنەر عەلی جۆڵا کادیرێکی دڵسۆزو لێهاتوو بوو، کە خزمەت و رۆڵ و یاد و یادەوەری بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە، رۆحی بۆ هەمیشە شادبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share