ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بانکە

4ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانیی بانکە.

رۆژی جیهانیی بانک تیشک دەخاتەسەر رۆڵی گرنگی بانکە گەشەپێدانە فرەلایەنەکان، بانکە نێودەوڵەتییەکان لە بەهێزکردنی کەرتی ئابوریدا.

لەمڕۆژەدا تیشک دەخرێتەسەر رۆڵی سیستەمی بانکیی نیشتمانی لە باشترکردنی ئاستی ژیان و بژێویی تاکەکانی کۆمەڵگە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆژەی  دیاریکردووە و دەڵێت، بانکەکان رۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە چارەسەرکردنی بۆشاییە داراییەکان کە رێگری لە پێشکەوتن لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوودا دەکەن، و فراوانکردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە داراییە گونجاوەکان.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share