حکومەتی ئەمریکا داواکاریی مافی پەنابەریی 19 وڵاتی راگرت کە ئێـ.ـرانیشی تێدایە.
ئەمڕۆ حکومەتی ئەمریکا، رایگەیاند، سەرجەم داواکارییەکانی پەنابەران راگیران کە 19 وڵات دەگرێتەوە و پێداچوونەوەی ورد بە کەیسەکانیاندا دەکرێت.
وڵاتەکان بریتین لە (ئێـ.ـران، ئەفغانستان، لیبیا، سودان، یەمەن، بوروندی، چاد، سۆماڵ، کۆماری کۆنگۆ، گینێی ئیستوایی، تورکمانستان، ڤەنزوێلا، ئەریتریا، هایتی، میانمار، کوبا، لاوس، سیرالیۆن و تۆگۆ).
حکومەتی ئەمریکا لە یاداشتەکەیدا ئاماژەی بە هێرشەکەی هەفتەی رابردووی واشنتن کردووە کە تێیدا، پەنابەرێکی ئەفغانی تەقەی لە دوو پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکا کرد.
بەهۆی هێرشـ.ـەکە، یەکێک لە پاسەوانەکان کـ.ـوژرا و ئەوی دیکەش بە سەختی برینداربوو.