قائیمقامیەتی چەمچەماڵ سەبارەت بە نەوتی سپی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەکەین کە فۆرمی خۆراکەکەیان سەر بە کەرکوکە و تاوەکو ئێستا بەشەنەوتی یەکەمیان وەرنەگرتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ناحیەی شۆڕش بەشە نەوتی سپی کەرکوک دابەشدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەرگرتنی نەوتەکە پێویستی بە کۆدی زیرەکیی نەوت و کارتی بانکیی سەرۆکی خێزانە، کە بڕی زیاتر لە 15 هەزار دیناری تێدابێت.