وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا: کەشتییەکی بازرگانی لە دەریای رەش بەئامانج گیرا

وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا رایگەیاند، لە دەریای رەش هێرشكرایە سەر كەشتییەكی بازرگانی.

وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی توركیا رایگەیاند، كەشتییەكی بازرگانی بە ناوی “مێدڤۆلگا 2” لە دەریای رەش هێرشی کرایەسەر.

دەشڵێت، کەشتییەکە لە دوریی 80 كیلۆمەتر لە كەناراوەكانی توركیاوە كراوەتە ئامانج.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو كەشتییە لە روسیاوە بەرەو جۆرجیا رۆیشتووە و تاوەکو ئێستاش لە جوڵە نەوەستاوە و بەرەو بەندەری سینۆبی توركیا دەچێت.

ئەوەش دەڵێت، 13 كەس لەنێوکەشتییەکەدان و تائێستا داوای هاوكارییان نەكردووە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیمانگای توێژینەوەی فەلەکی: رۆژی 6/6 یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە

پەیمانگای توێژینەوەی فەلەکی ئاشکرایدەکات، بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان، رۆژی 2025/6/6 یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە. پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسیی…
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: هیچ گۆرانکارییەک لە هەڵوێستمان بەرامبەر ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ڕووینەداوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە، هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستییاندا ڕووینەداوە سەبارەت بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ،…
Total
0
Share