مەسعود بارزانی و دەوڵەت باخچەلی چیان بە یەکدی ووت؟

لەدوای سەردانەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا رەخنەی لێگیرا و ناوبراویش بە توندی وەڵامی دایەوە.

لەدوای سەردانەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ شرناخی باکووری کوردستان دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا لەبارەی پاسەوانەکانی ناوبراو رایگەیاند، وڵاتەکەمان خاوەنی دەسەڵات و توانا و لێهاتوویی پێویستە بۆ پاراستنی هەموو سەردانیکەرێك، جگە لەوەش زۆر گرنگە کە تورکیا پێشوەخت ئاگادار بکرێتەوە لە جۆر و بڕی و ئەو چەکانەی پاسەوانانی ئەمنی بیانی کە سەردانی وڵاتەکەمان دەکەن هەڵیدەگرن یان بەکاریدەهێنن.

وتیشی، شەرمەزارییە سەربازی بیانی ببینین لە نیشتمانەكەمان بە چەكەوە بێن و بچن، ئەمە پێشێلکردنی سەروەری و یاساکانی تورکیان”.

لە وەڵامی ئەم قسانەی باخچەلی بارەگای بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “سەردانەکەی سەرۆک بارزانی پشتیوانیی بوو بۆ پڕۆسەی ئاشتی کە باخچەلی ئیدعا دەکات پشتیوانی لێدەکات، ئێمە وامان دەزانی کە خودا دەوڵەت باخچەلی هیدایەت کردووە و وازی لە ڕەگەزپەرستی و شۆڤینیەت هێناوە، بەڵام دیارە کە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە ئێستا لە پێستی مەڕدا”.

ئاشکراشیکرد، “چوونی ئەو پاسەوانانەی بارزانی بەپێی رێککەوتنێکی پڕۆتۆکۆلی بووە لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێم و تورکیا، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو جارێک لەکاتی سەردانی بەرپرسە پلە بەرزەکانی تورکیاش بۆ هەرێم یەکە سەربازییە تایبەتەکانی تورکیا لەگەڵیاندا هاتوون و هیچ گرفتێک رووینەداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ یەكێتیی ژنانی كوردستان: هیوادارم لە ساڵی نوێی كاركردنتاندا بە هەمان ڕۆحییەتەوە بەردەوامبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستانەوە پەیامێكی پیرۆزباییان ئاراستە دەكات. لە…
Total
0
Share