نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەردەوامدەبن لە پاڵپشتیکردن و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق.
مایک واڵتز، نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، سەرۆک ترەمپ بەردەوامدەبێت لە پاڵپشتیکردن و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق، عێراقیش رۆڵێکی کاریگەر و گرنگی گێڕاوە لە چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
دەشڵێت، دۆخی ئاسایش ساڵ لەدوای ساڵ بەرەو باشتربوون دەڕوات و بەهیواین هەرچی زووە حکومەتێکی نوێ پێکبهێنن.