شارەزایەکی کەشناسی: لافاو بەڕێوەیە و پەڵە دەدات

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە کۆتایی هەفتەی یەکەمی مانگی دوانزە، شەپۆلێکی زۆرباشی باران روو لە ناوچەکانمان دەکات.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە کۆتایی هەفتەی یەکەمی مانگی دوانزە و ناو هەفتەی دووەمی ئەم مانگەدا، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی دابارانی چڕ و زۆرباش، هەروەها مەودا شەپۆلەکە درێژخایەن دەبێت.

وتیشی، شەپۆلەکە کاریگەری دەبیت لەسەر نەمانی وشکی لە ناوچەکەدا و دۆخێکی تەڕ ناوچەکانمان دەگرێتەوە و پێشبینی دروستبوونی لافاو دەکرێت، هەروەها بەشێکی باش لە کانی، چەم و رووبارەکان جارێکی دیکە دەژیێنەوە.

باسی لەوەشکرد، لەو ناوچانەی کە پەڵەی نەداوە، پەڵە دەدات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەش ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داوا دەكەن سبەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە ئەنجامبدرێت

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، شەش ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داوا دەكەن سبەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای…
زیاتر ببینە

دامەزراوەی ڤیم ناوی کارسازانی وەرگیراو لە پرۆگرامی دەستپێشخەریی پڕۆژەی بچووک ڕادەگەیەنێت

دامەزراوەی ڤیم ڕایگەیاند، لەو پڕۆژانەی لەلایەن کارسازانەوە لە پارێزگاکانی هەرێم پێشکەشکراون، 28 کارساز پشتگیرییان دەکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی…
Total
0
Share