یەکگرتووی ئیسلامی: حکومەتی کاربەڕێکەر لەبری چارەسەری قەیرانەکان پەنا بۆ ترساندن و رشتنی خوێنی هاوڵاتییان دەبات

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، رایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەر لەبری چارەسەری قەیرانەکان پەنا بۆ ترساندن و رشتنی خوێنی هاوڵاتییان دەبات.

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی رووداوەکەی گوندی لاجان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت،

سەرەڕای ئەو هەموو قەیرانە کەڵەکەبووانەی کە حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ هەرێم و هاوڵاتییانی دروستکردووە لە باسی مووچە، بژێوی و بێکاریی لاوان، لەجیاتی بیرکردنەوە لە چارەسەر و گوێگرتن لە داوای هاوڵاتییان و چارەکردنی گرفتەکان پەنا دەباتە بەر تۆقاندن، ترساندن و رشتنی خوێنی هاوڵاتییان.

دەشڵێت، ئەو پێشهاتە نەخوازراوانەی روودەدەن لە گوندی لاجان و چۆڵپێکردنی گوندەکە و رووبەڕوبونەوەی داواکارییەکان بەتوندوتیژی و فشار خستنە سەر گوندەکە پێشهاتێکی مەترسیدارە، پێویستە بەپەلەو دەستبەجێ حکومەتی کاربەڕێکەر بێتە سەرخەت و چارەسەری ئەو بارە نەخوازراوە بکات و چارەسەری گونجاو و بەپەلە بۆ داواکارییەکانیان بدۆزێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێچەوانەی لامەركەزییەتە.. ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە گواستنەوەی دەسەڵاتی مۆڵەتی باڵەخانەکان و راستاندنی نوسراوەکان لە سلێمانییەوە بۆ…
Total
0
Share