چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە بڕیاردەدات

بڕیارە ئەمڕۆ لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببنەوە و بڕیار لەبارەی پێکهێنانی حکومەت بدەن.

سەڵاح بوشی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە، سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت چوارچێوەی هەماهەنگی لە قۆناغی دانوستانەوە چووەتە قۆناغی بڕیاردان، پەیامێکی روونی بۆ لایەنەکان ناردووە کە توانای پێکهێنانی حکومەتێکی سەقامگیریی هەیە.

لای خۆیەوە عەلی دیفاعی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا چوارچێوەی هەماهەنگی بە روونی هەنگاوەکانی داهاتوو بە ئاراستەی تەواوکردنی شایستەكانی پێکهێنانی حکومەت دیاری دەکات.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگیدا گفتوگۆ لەسەر کاری ئەو دوو لیژنەیە بکرێت کە بۆ هەڵسەنگاندنی کاندیدەکان و دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان پێکهێنرابوون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share