شارەزایەکی کەشناسی: لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت

شارەزایەکی کەشناسی، رایگەیاند، “لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت”.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەی جیاجیای هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ بەرەبەیانیی سبەینێ دووشەممە ئاسمان زیاتر هەوراوی دەبێت ناوبەناو باران دەبارێت.

وتیشی، “لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە هەندێک کات تاوەباران دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمە و هەورەبروسکە، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کراوەیە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە تۆمارکردن لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کراوەیە. ئاراس محەممەد، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share