برایەکی ئەو شۆفێرەی لە گوندی لاجان کوژرا، رایگەیاند، براکەمان بێ کەس نییە، سکاڵا تۆماردەکەین.
برایەکی عیرفان، ئەو شۆفێرە گەنجەی لە گوندی لاجـ.ـان کـ.ـوژرا دەڵێت، “براکەمان بێ کەس نییە، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر حکومەت بهێڵێت کەیسەکەی بەلاڕێدا بڕوات ئەو کاتە خۆمان بەدواداچوون دەکەین و بێ کەس نین.
وتیشی، “دوای تەواوبوونی پرسەکەی، لە دادگا سکاڵا تۆماردەکەین”.