کۆمسیۆن: زۆربەی تانەکان بەڵگەی پێویستیان لەخۆنەگرتووە

سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، بەشی هەرە زۆری ئەو تانانەی هاتووەتە بەردەستیان بەڵگەی پێویستیان لەگەڵ نییە.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بەشی زۆری ئەو تانانەی گەیشتووەتە بەردەستمان، هیچ بەڵگەیەکی پتەویان لەگەڵ نییە، بەڵکو هەموو بابەتەکە ئەوەیە کە ئەو کاندیدانەی دەرنەچوون نەیاتوانیوە شکستەکەیان پەسەندبکەن.

وتیشی، تاوەکو ئێستا کلتوری پەسەندکردنی شکست نەبووەتە دۆخێکی باو، بۆیە زۆربەی ئەوانەی لە هەڵبژاردن شکستدەهێنن شکستەکەیان دەخەنە ئەستۆی هۆکارەکانی دیکە، بۆیە تانە دەدەن، بەڵام تانەکانیان پووچە و هیچ ئەنجامگیرییەکی لێناکرێت.

لای خۆیشیەوە جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن رایگەیاند، تاوەکو ئێستا لە کۆی ئەو تانانەی کاریان لەسەرکراوە، 270 تانە رەتکراونەتەوە نەگەیشتوونەتە ئاستی سوور،  هێندە بەڵگەیان لەخۆنەگرتووە تاوەکو بەدواداچوونی وردیان بۆ بکرێت، بۆیە رەتکراونەتەوە.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share