بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی وادە و کاتی ئاساییبوونەوەی دۆخی پێدانی ئاوی ئاشکراکرد.
بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوو بەهۆی ئەو کێشەیەی لە کارەبای هەرێمی کوردستان دروستبوو، دابەشکردنی ئاو کێشەمان بۆ دروستبوو، بەڵام توانیمان سوود لە تۆڕباینی کارەبای بەنداوی دوکان وەربگرین.
وتیشی، ئێستا دۆخی پێدانی ئاو بە هاوڵاتییان ئاساییبووەتەوە، کێشەی کارەبامان نەماوە.