حەج و عومرە: هەرێم بە بڕی 500 هەزار دینار پاڵپشتی حاجیان دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، بە بڕی 573 هەزار و 700 دینار پاڵپشتی دارایی حاجیان دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ وەرزی حەجی 2026 هەر حاجیەک بڕی حەوت ملیۆن و 100 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت کە لەو بڕە پارەیە چوار ملیۆن و 369 هەزار و 200 دیناری دەدرێتە دەستەی باڵای حەجی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی خەرجی هەر حاجییەک دەکاتە حەوت ملیۆن و 673 هەزار و 700 دینار، بەو پێیەش بڕی 573 هەزار و 700 دینار پاڵپشتی دارایی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ حاجیان دەکرێت.

Screenshot
Screenshot
Screenshot
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونكردنەوەیەكی بەپەلە و پێویست لە شارەوانیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی روونكردنەوەیەكی چەند خاڵی لەبارەی چەند پرسێكی گرنگ بڵاودەكاتەوە و هاوكات هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە. بەپێی روونكردنەوەیەكی سەرۆكایەتیی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: رووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوەی سلێمانی هەموومانی ماتەمبار كرد

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت رووداوی دڵتەزێنی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوەی سلێمانی هەموومانی ماتەمبار كرد و ئاشكراشیدەكات، لە ڕۆژانی داهاتوودا لێكۆڵینەوەی…
Total
0
Share