خشتەی مووچەی مانگی نۆ بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی، خشتەی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی 30ـی 11ـی 2025، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی سێشەممە 2ـی 12، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.

راشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق دەکەوێتە سبەی، لەکاتی دەوامی رەسمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین، لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بەپێی خشتەی راگەیەندراو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share