وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، لە هەوڵدان لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەی پچڕانی کارەبا چارەسەربکەن.
وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سوپاسی یەکە بە یەکەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەین لە بەرامبەر ئارامی و خۆڕاگرییان لەم کاتە سەختەدا ئەمە هێرشێکی تیرۆریستی بوو دژی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی کارەبا شانبەشانی هەریەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و هێزە ئەمنییەکان و دانا غاز هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان ئاسایی ببێتەوە و بەزووترین کاتیش کارەبا بگەڕێتەوە نێو سەرجەم ماڵ و فرۆشتگا و کارگەکان.