وادەی ناردنی مووچەی مانگی نۆ ئاشکراکرا

فارس عیسا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە یان دووشەممە پارەی مووچەی مانگی نۆ دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاند، بڕیار بوو رۆژی چوارشەممە بەغداد پارەی مووچەی مانگی نۆ بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام لەو کاتەدا نەنێردرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی یەکشەممە یان دووشەممەی ئەم هەفتەیە پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئاشکراشیکرد، ئەگەر غەدر لە هاوڵاتییانی هەرێم نەکرێت پێویستە ئەو سێ مووچەیەی لای بەغداد ماوە لە وادەی خۆیدا بنرێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share